AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١ ١٠:٥٨

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاشکرای کرد:

دیمه‌شق ئاگاداری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نه‌بووه‌

دیمه‌شق ئاگاداری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نه‌بووه‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدانه‌ کردنی هێرشی داگیرکارانه‌ی تورکیا، ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ پێشتر ئاگاداری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بووبێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سانا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک به‌ توندی هێرشی داگیرکارانه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرینی ئیدانه‌ کرد.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: کۆماری سووریا، هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین که‌ به‌شێکه‌ له‌ خاکی سووریا به‌ توندی ئیدانه‌ ده‌کات.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی سووریا ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ پێشتر ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین دیمه‌شقی ئاگادار کردبێته‌وه‌.

ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ جارێکی دیکه‌ش جه‌ختی کرد که‌ هێرشه‌ داگیرکارییه‌کای تورکیا پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی سووریایه‌.

سوپای تورکیا دوێنێ به‌ فه‌رمی هێرش کرده‌ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین و ده‌یه‌وێت داگیری بکات.

News ID 16237

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha